سروە عەبدولواحید: ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا رایگەیاند"  سودانی پێی وتوون ناردنی پارەی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر مووچە کۆبوونەتەوە و سودانی پێێ وتوون، ناردنی پارەی مووچە مانگانە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت".

سروە عەبدولواحید دەڵێت"  دەسەڵاتدارانی هەرێم ناچارن ئەو پارەیەی بەغدا دەینێرێت بۆ مووجەی فەرمانبەران خەرجی بکەن".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئەو ٨١ واژۆیەی بۆ چارەسەری ریشەیی کێشەی مووچە کۆیکردبووەوە رادەستی سودانی کردوە.



PM:09:55:07/02/2024