ساڵی رابردوو: زیاتر لە ١٧ هەزار هاوبەشی نوێ لەسلێمانی کارەبایان وەرگرتووە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماری بەشی کاروباری وزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆی ئاماری هاوبەشانی کارەبا گەیشتووەتە ٥٢٧ هەزار و ١٥٦هاوبەش.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ تەنها ٥١٠ هەزار و ١٥٣ هاوبەش بووە، واتە لەماوەی ساڵی ڕابردوو ١٧ هەزار و ١٥٣هاوبەش زیادی کردووە.

هەر بەپێی ئامارەکە لە کۆی هاوبەشانی کارەبا  ٤٤٦ هەزار و ٩٠٠ هاوبەشی ماڵان و ٥٧ هەزار و ٥٨٢ هاوبەشی بازرگانی، ١٢ هەزار و ١٨٠ هەزار و هاوبەشی پیشەسازی ١٥ هەزار و ٩٧١  هاوبەشی کشتوکاڵی و ٥ هەزار و ٤٨٢ هاوبەشی حکومییە.


PM:12:28:08/02/2024