"هێرشه‌كانی ئه‌مریكا هەڕەشە لە ئاسایشی هاوڵاتیان دەکات"

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" هێرشه‌كانی ئه‌مریكا هەڕەشە لە ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌كه‌ن و سەروەری عێراق پێشێل ده‌كه‌ن". 

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەیاننامەیەکی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند" هێزەکانی ئەمریکا چەندین جار و نابەرپرسانە، هەموو ئەو شتانە ئەنجام دەدەن کە ڕەنگە لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی دوو قۆڵی تێکبدات". 

دەشڵێت" ئەوەی شەوی رابردوو روویدا کردەیەکی تیرۆرستی زۆر روون بوو، بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی بەغدادی پایتەخت کە بۆ ئەمەش نە ژیانی هاوڵاتییان نە یاسا نێودەوڵەتییەکانیان لەبەرچاو گرتووە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا به‌وشێوه‌یه‌ هەڕەشە لە ئاسایشی هاوڵاتیان دەکات، سەروەری عێراق پێشێل دەکات، ژیانی خەڵک و گەل بێ به‌ها دەکات و دەیخاتە مەترسییەوە. 

یەحیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت" ئه‌و كارانه‌ پاڵ بە حکومەتی عێراقەوە دەنێت، زیاتر لە جاران كاربكات بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی ئەم هاوپەیمانییە، کە بوه‌تە فاکتەری ناسەقامگیری بۆ عێراق". 


PM:01:41:08/02/2024