ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر هێرشەکانی سەر عێراق کۆدەبێتەوە

ڕۆژی شەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ‌هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە. 

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی شووباتی ٢٠٢٤ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بەڕێوەدەچێت. 

ڕاشیگەیاندووە" کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی ئەو دەستدرێژییانەی دەکرێنە سەر سەروەری عێراق". 

شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەی مەشتەلی رۆژهەڵاتی بەغداد کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ئه‌بو باقر ساعیدی و حاج ئه‌ركان عه‌لیاوی و دوو سه‌ركرده‌ی سەر بە گرووپی چەکداری كەتائبی حزبوڵای عێراقی كوژران.


PM:06:02:08/02/2024