"داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە ٤ ملیار دینار بووە"

ماڵپەڕی شەفافییەت ڕایدەگەیەنێت" داهاتی یەک هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە ٤ ملیار و ٨٠٩ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار دینار بووە". 

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ٤ ملیار و ٨٠٩ ملیۆن و ٨٥٨ هەزار و ٧٩٠ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٣ ملیار و ٤٦٠ ملیۆن و ٢٥٥ هەزار و ٣٠٠ دیناری واتە ٧٢% نەختینەیە، هەروەها ٦٩٦ ملیۆن و ٣٢٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بەشێوەی چەكە کە دەكاتە ١٤% و ٦٥٣ ملیۆن و ٢٧٩ هەزار و ٩٩٠ دینار واتا ١٤% مقاسەیە. 


AM:11:45:09/02/2024