خۆپیشاندان له شاره کوردیه‌کانی باکور و شاره گه‌وره‌کانی تورکیا له‌رۆژانی رابردوو گه‌رمتر و گه‌وره‌تر بووه‌و پۆلیس به ته‌قه وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران ده‌داته‌وه، په‌که‌که‌ش چالاکییه‌کی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات.
میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا بڵاویانکرده‌وه که شه‌ڕو پێکدادانی له‌زۆربه‌ی شاره‌کانی باکورو شاره گوره‌کانی تورکیا له‌پێشیشیانه‌وه ئیستنه‌بوڵ به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ش که‌ناو شاری بهنگوڵدا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌که‌و جێگره‌که‌ی و پاسه‌وانه‌کانیان، له‌ئه‌نجامدا به‌ڕیوه‌به‌ر به‌خه‌ستی بریندار ده‌بێت و جێگره‌که‌ی له‌گه‌ڵ سیان لهپاسهوانهکانیان ده‌کوژرێن.
له‌زۆربه‌ی شاره کوردییه‌کانی باکور پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن، ته‌نها له بهنگوڵ 5 خۆپیشانده‌ر " شه‌هیدبوون"، له غازی عه‌نتابیش 4 خۆپیشانده‌ر شه‌هیدبوون، ئه‌مه له‌کاتێکدا که ئه‌م ئاماره سه‌ره‌تاییه‌و هێشتا قوربانییه‌کانی شێره‌کانی تر ئامار نه‌کراوه.
ئه‌مه سێهه‌م رۆژه سه‌رکرده کورده‌کانی باکور داوا له‌هاوڵاتیانی کوردیان کردووه برژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له باکور و شاره گوره‌کانی تورکیا‌و ئه‌وروپا به‌شداری خپیشاندانیان کردووه بۆ پاڵپشتی کوبانی و مه‌حکومکردنی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی تورکیا.