بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمرۆ یەک شەممە و سبەی دوو شەممە کەمێک پلەکانی گەرما بەرزبێتەوە.
کەشناسی پێشبینی ئەمڕۆ یەک شەممە بەمشێوەیە راگەیاند:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
خێرای با، لەسەرخۆ ( ١٠-١٥ )کم/س دەبێت.
پلەکانی گەرما، کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانی دۆێنێ.
ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین، ٩-١٠ کم دەبێت .
سبەی دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
مەودای بینین، ٩-١٠ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٢٠
سلێمانی : ١٨
دهۆک : ١٩
کەرکوک : ٢١
هەڵەبجە : ١٩
زاخۆ : ١٩
سۆران : ١٥
حاجی ئۆمەران : ٩
گەرمیان : ٢١