وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند" نزیکن لە گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بۆ دەست پێ کردنەوە بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم".
ئەمڕۆ دووشەممە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند " لە ئێستادا هەناردەکردنی نەوتی خاو لە عێراقدا سێ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار بەرمیل بۆ سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا".
سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت، وتی " عێراق پابەندە بە بڕیارەکانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" و لە مانگی کانوونی دووەمدا عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی کەمکردەوە بۆ کەمتر لە چوار ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا".
لە ٢٥ـی ئازارەوە بەپێی بریارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس هەناردەکردنی سەربەخۆی نەوتی هەرێم بە نادەستوری ناسێندرا و دواتریش هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا لەرێگەی بەندەری جیهانەوە راگیرا و تا ئێستاش دەستی پێنەکردووەتەوە.