(CNN) لەسەر نەخشەی كوردستان وەڵامی توركەكان دەداتەوە
توركه‌كانی ئه‌مریكا ره‌خنه‌یان له هه‌واڵی كه‌ناڵی CNN گرت به هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی باكوری كوردستان كه له ئێستادا رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیایه، خسته‌وه‌ته ناو نه‌خشه‌ی كورستانه‌وه و به‌مه‌ش كه‌مپینی نامه و پۆستی ئه‌لیكترۆنیان ده‌ستپێكرد.
كەناڵی CNN كە یەكێك لە گەورەترین كەناڵەكانی ئەمریكایە، بە هۆی ئەو هەواڵانەی كە نەخشەكانی داعش بەكاردێنێن و بە بەردەوام رەخنە لە دەزگاكانی راگەیاندنی توركیا دەگرن، لە لایەن توركەكانی ئەو وڵاتە كاردانەوەی لێكەوتەوە.
كەناڵەكە لە 7 ی ئەم مانگە كاتێك باسی كوشتارەكانی داعشی لەو ناوچەیە دەكرد، نەخشەیەكی بڵاوكردەوە و كە باكوری كوردستانی خستوەتە نێو سنوورەكانی كوردستان، بەمەش كاردانەوەیەكی زۆر بەرامبەر بە كەناڵەكە هاتە ئاراوە.
سایتی حورییه‌تی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئالیسن گۆلوست به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌ناڵی CNN-ی ئه‌مریكی وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریكی –توركی داوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر نمایشكردنی نه‌خشه‌یه‌كی كوردستانی گه‌وره له یه‌كێك له گه‌شته‌كانی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه‌یاندا بڵاویكردبووه‌وه.
ئالیسن گۆلوست ده‌ڵێت: "پیشاندانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشوری ئه‌نادۆڵ به كوردستان هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نییه و مه‌به‌ستمان له‌و نه‌خشه‌یه ئه‌وه‌بووه كه له‌و ناوچانه كورد بوونی هه‌یه".
PM:02:00:10/10/2014