ئەندامێکی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه ١٦،٥٠٠ ( شانزە هەزار و پێج سەد ) دۆلار ده‌داته راوێژكارێك له ئه‌مریكا كه ته‌نها كاری په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی له‌و وڵاته بۆده‌كات".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە" نوسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، عه‌بدولمه‌جید ناوێكیان له ئه‌مریكا دامه‌زراندووه تا ئیشی راوێژكاری پێ بكه‌ن، هه‌موو مانگێك ١٦.٥٠٠ دۆلار (١٦٥ گه‌ڵا) مووچه‌ی ده‌ده‌نێ و له‌گه‌ڵ ١٠ هه‌زار دۆلار (١٠٠ گه‌ڵا) خه‌رجی دیكه".
عەلی حەمە ساڵح ڕاشیگەیاندووە" به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌جید ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت له ئیشه‌كه‌یدا به‌خشیش و پاره‌ی دیكه‌ش وه‌رده‌گرێت، سه‌یر ئه‌وه‌یه عه‌بدولمه‌جید پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكات وه‌ك راوێژكار خۆی ناساندووه، له كاتێكدا ئه‌و له ساته‌وه‌ختی واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌وه ده‌بێته راوێژكار".
لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەیدا عەلی حەمەساڵح دەشپرسێت" حكومه‌تێك نه‌توانێت مووچه‌ی كارمه‌ندان و خانه‌نیشینه‌كانی خۆی دابینبكات، راوێژكاری وا گرانی بۆ چیه تائیشی (PR) په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی پێ بكات؟ كه تۆ بژێوی و خوێندن و ئاسایشی هاوڵاتییه‌كانت له داڕوخانێكی به‌رده‌وامی بێ پێشینه‌دا بێت، راوێژكار و كارمه‌ندانی (PR) ده‌توانن چیت بۆ بكه‌ن؟".