وێنە:ڤینیسیۆس جونیۆر سوپرایز بۆ کیم کارداشیان دەکات

 ڤینیسیۆس جونیۆر، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید، دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی کرد، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید کیم کارداشیانی تووشی سەرسوڕمان کرد.

 کیم ڤیدیۆیەکی کوڕەکەی بڵاوکردەوە کە بە شێوازی ڤینیسیوس و کاماڤینگا ئاهەنگ دەگێڕێت لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ جیرۆنا، بە ئاماژەدان بەو دووانە.

 ڤینیسیوس دەستبەجێ وەڵامی پۆستەکەی کیم کارداشیانی دایەوە و بەڵێنی پێدا کە ئاهەنگەکە دووبارە بکاتەوە.


 ڤیدیۆی ئاهەنگەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر و کاماڤینگای هاوڕێی لە یانەی ڕیال مەدرید لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە بڵاوبووەتەوە، بەو پێیەی ئەو دووانە هاوڕێیەتییەکی نزیکیان هەیە.

 ئەمڕۆ یانەی ڕیال مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری لایپزیگ دەکات، کە ئەو یارییە بڕیارە ئەو دووانە بەشداری تێدا بکەن.

 کیم کارداشیان لەمساڵدا زۆر پەیوەندی بە جیهانی تۆپی پێیەوە هەبووە، چونکە لە یارییەکانی ئینتەر میامی ئەمریکی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ئارسناڵی ئینگلتەرا دەرکەوتووە.


PM:02:13:13/02/2024