"ئه‌ردۆغان مه‌شق‌وڕاهێنان به‌چەكدارانی داعش ده‌كات"
ئه‌ردۆغان
ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به‌هاوكاریی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش تۆمه‌تبار ده‌كات‌و ده‌ڵێت توركیا مه‌شق‌و ڕاهێنانی سه‌ربازیی به‌چه‌كدارانی داعش ده‌كات.
بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، محەمه‌د سه‌یهود سه‌ركرده له‌ده‌وڵه‌تی یاسا ، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكۆماری توركیای تۆمه‌تباركرد به هاوكاریی‌و پشتیوانی كردنی چه‌كدارانی داعش‌و هه‌نارده‌كرنی بۆ سنوره‌كانی عێراق‌و سوریا به‌مه‌به‌ستی ئه‌جێندا سیاسیه‌كانی توركیا.
لای خۆیه‌وه‌حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێكی ڕاسته‌قینه بۆته‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، كه ناكرێت پشتگوێ بخرێت‌و به‌سوكی ته‌ماشا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له 70% ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی عێراق بۆته‌وه، جه‌نگی ده‌روونیه.
وتیشی: هێرش‌و بۆردومانه ئاسمانیه‌كانی سوپا له دژی چه‌كدارانی داعش به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ئه‌نبار و ده‌وروبه‌ری چڕتر كردۆدته‌وه، ڕونیشیكرده‌وه، كه فه‌رمانی داوه‌ته سه‌رجه‌م فه‌رمانده‌كانی سوپا‌و هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی مۆڵگه‌و باره‌گاكانی چه‌كدارانی داعش‌و بۆردومان كردنیان.
PM:05:42:10/10/2014