بانكی ناوەندیی عێراق: بەهای ١٠٠ دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار

بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق دڵنیایی دەدات و رایدەگەیەنێت" لە ئاییندەیەكی نزیكدا بەهای ١٠٠ دۆلار دادەبەزێت بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار".

حەیدەر غازی، وتەبێژی بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە" چەند رێكارێكی بانكی ناوەندیی عێراق خراونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەوەش وادەكات كە بەهای دۆلار بەرزنەبێتەوە و بەڵكو چاوەڕواندەكرێت بەهای ١٠٠ دۆلار لە ئاییندەیەكی نزیكدا بگاتە خوار ١٥٠ هەزار دینار".

وتیشی" هەر كەسێك كە لە عێراقەوە گەشتبكات و داواكاریی پێشكەشبكات دۆلاری بە نرخی فەرمی بۆ دابیندەكرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەکانی پێشوو بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند، بەڵام بە فەرمی تا ئێستا ڕێکارەکان جێبەجێنەکراون، نا سەقامگیری سیاسی ناوچەکەش کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار هەیە، هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵ تا ڕادەیەک نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیربووە.



AM:12:14:14/02/2024