له ١٤ی ٢ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی ڤالا‌نتاین یان رۆژی خۆشەویستان ناسراوە، لە سەرانسەری جیهان عاشقان و ئەو كوڕ و كچانەی یەكیان خۆشدەوێت، یادی ئەم رۆژە دەكەنەوە و وەكو رۆژێكی تایبەت رێزی لێدەگرن.
لەم رۆژەدا زۆر کەس لەگەڵ خۆشەویستەکانیان جەژن دەگێڕن، گوڵی سوور، پۆستکارت یان نامەی عاشقانە بۆ یەک دەنێرن، یاخود بە بەسەربردنی کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکانیان، گوزارشت لە خۆشەویستی و دڵگەرمییان بۆ كەپڵەكانیان یان هاوژینەكانیان دەکەن.
ڤالا‌نتاین لە چییەوە هاتووە؟
چه‌ندین و بیرورای جیاوازی له‌سه‌ر مێژووی ڤالا‌نتاین هه‌یه یه‌كێك له‌و بیرورایانه‌ی کە زۆر باسدەکرێت ده‌ڵێت " له سه‌ده‌کانی سێهه‌می زایینی له رۆما، سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌بوو به‌ناوی کلادیۆسی دووەم كه پێی وابوو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی که ژن و منداڵیان هه‌یه، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات که سه‌ربازه‌کانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و ده‌بێت سه‌ڵت بمێننه‌وه، کلۆدیۆس زۆر زاڵم بووه و ته‌نها بریار لای خۆی بووه و كه‌س نه‌یتوانیوه پێچه‌وانه‌ی یاساكانی مامه‌ڵه بكات.
بەڵام ڤالا‌نتاینی قەدیس کە رەبەنێکی گاور بووە، دژی بڕیاره‌كه‌ی ئیمپڕاتۆر وەستاوەتەوە و ژێربه‌ژێر و بەنهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامداوە.
دوای ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆر به‌وه‌ی زانیوە، ده‌ستگیری كردووە و زیندانی کردووە، پاشان بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپاندووە و له رۆژی (١ی ٢ی ٢٧٠)ی زایینی لەسێدارە دراوە، دواتر پاپا رۆژی كوژرانی (ڤالا‌نتاین)ی قەدیس، كه بانگه‌وازی بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشتی دەكرد، بە جه‌ژنی خۆشه‌ویستی لەقەڵەمدا.
لەوكاتەوە عیشقی ئیلاهی بووە عیشقی مرۆڤ، ڤالا‌نتاین بووە رەمزی عیشقێکی مرۆڤدۆستانە، لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەمین دابەزی و، عیشق رەهەندی ستوونی نەما و رەهەندی ئاسۆیی مرۆڤدۆستانەی وەرگرت.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها وڵاتانی رۆژئاوای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و پەلی هاویشتە نێو وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه، كچان و كوڕانی موسڵمانیش گیرۆده‌ی ئه‌و داوه بوون و بوونه چاولێکه‌ر و ئێستا هەموو ساڵێک بەبێ لەبەرچاوگرتنی مانا و رەهەندە ئایینی و مێژووییەکەی، هاوکات لەگەڵ کریستیانەکانی جیهان جەژنی ڤالا‌نتاین دەگێڕن.
زۆرترین دیاریییەکانی ئەو ڕۆژە بریتینە لە: لقێک گوڵی سوور یا دەستەگوڵێکی بچوک، چوکۆلات، کارتی پیرۆزبایی ڤالا‌نتاین، بووکە شووشە، شەم، نامەیەکی دڵداری، چەند دێڕ شێعری دڵداری، هەروەها ڕەنگەکانی ئەو ڕۆژە بریتین لە (سوور، سپی و پەمەیی).