شاجوانی پێشووی عێراق (ماریا فەرهاد) نوێترین وێنەکانی خۆی بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویشتی بڵاوکردەوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا فەرهاد نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا بەشێوەیەکی شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت و ڕۆژی خۆشەویستی لە بینەرەکانی پیرۆز دەکات.
مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢١ لە شاری بەغداد ماریا فەرهاد کە خەڵکی پارێزگای نەینەوایە لە پێشبڕکێیەکدا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ئەو ساڵە پێبەخشراو کە کریستیانە و لە بنەڕەتدا دانیشووی دەشتی نەینەوایە، هەروەها ماریا چەند کارێکی میدیایشی کردووە، هاوکات هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.