کارەبای سلێمانی: چەندین فیدەری کارەبا لە کارکەوتوون

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت" زیانێکی زۆر بە تۆڕەکانی کارەبا کەوتووە و چەندین فیدەری کارەباش لە کارکەوتون". 

ئەندازیار ئەنوەر حمە سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" بەهۆی ئەو بارانە بەلێزمەیەی لە دوێنێ پێنج شەممەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە زیانی زۆری بەتۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا گەیاندوەو شۆرتێکی زۆر دروست بووەو چەند هێڵی گواستنەوەی تەوژم بەرز لەکارکەوتەوە و زیاتر لە ٣٥ فیدەری دابەشکردنی کارەبا لە ناوشار و دەرەوەی شار لەکارکەوتوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم تیمەکانی چاکسازی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا و سیانەکان لەکاردان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. 


PM:12:03:16/02/2024