"لە سلێمانی رێگریکردن لە چالاكی بۆ ئۆجەلان چاوەڕواننەكراو بوو"

پاش ئەوەی دواینیوەڕۆی دوێنێ ئاسایشی سلێمانی ڕێگەی نەدا لە یادی (٢٥) ساڵەی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلاندا، لایەنگران و هەڵسوڕاوانی پەکەکە چالاکی ئەنجام بدەن، كۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان لە باشووری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن" ئەوەی كە گەلەكەمان چاوەڕێی نەدەكرد لە ئیدارە و دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی ڕوویدا". 

كۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجەلان لە باشووری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە" ئەوەی كە گەلەكەمان چاوەڕێی نەدەكرد لە ئیدارە و دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی ڕوویدا، ئەویش ڕێگری بوو لە ئەنجامدانی چالاكییەك کە لەم ڕۆژەدا لە هەموو شارەكانی باكوری كوردستان و توركیا بەڕێوەچووە، بە پێچەوانەی زۆر شوێنی تری دونیاوە، بە بڵاوەپیكردنی ‌هێزێكی زۆر ڕیگریان لە گردبونەوەكە گرت، نەك هەر ڕێگری، بەڵكو دوور لە هەموو پرنسیپێكی دیموكراسی، چەندین ڕۆژنامەنوس هەر لە سەرەتاوە ناچار بە دوركەوتنەوە لە شەقامی سالم كران و دواتر زیاتر لە سی كەس دەستگیركران كە لەنێویاندا هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی بوون لەگەڵ سێ ڕۆژنامەوان". 
 
دەشڵێن" سەرەڕای تێگەشتنمان لە بارودۆخی سیاسی و هەڕەشەكانی دەوڵەتی توركیا لەسەر ئیدارە و خەڵكی سلێمانی، بەڵام ئەوە دەخەینە ڕوو، ئەگەر توركیا  بیانووی فشارەكانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی بێت، ئەوا بە ئیرادەیەكی شۆڕشگێڕییەوە ئەوە بە دەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان دەڵێین كە هەر كەس و لایەنیك بڕواتە چوارچێوەی دژایەتی هەڵمەتی ئازادی بۆ ئۆجەلان، ئەوا بەدڵنیاییەوە پێشێلی پرینسیپی ئەخلاقی  نەتەوەی دەكات". 

جەختیش دەکەنەوە، هەر لایەنێك لەو پرسەدا هاوكاری دەوڵەتی توركیا بێت، دوێنێ بێت یان ئەمڕۆ یان لە ئایندەدا، میژووی نیشتیمانی و نەتەوەی خۆی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ ڕای گشتی  و تەواوی ئازادیخوازان  

بە ئامانجی شەرمەزاركردنی  ١٥ی شوباتی ١٩٩٩   

ساڵوەگەڕی پیلانگیڕی نێودەوڵەتی دژ بە بەڕێز عەب-دوڵا ئۆج..الان ڕێبەری گەلی كورد، هاوشان بە ئەو هەڵمەتە جیهانیەی كە بۆ ئازادی بەڕێزیان دەستی پێكردووە، بڕیاربوو لە شاری سلێمانیش وەك زۆر لە شارەكانی كوردستان و جیهان ڕۆژی ١٥ی شوبات وەك هەموو ساڵانی تر، ئەو یادە بكەینەوە، بەڵام مەخابن ئەوەی كە گەلەكەمان چاوەڕێی نەدەكرد  لە ئیدارە و دەزگا ئەمنییەكانی شاری سلێمانی ڕویدا، ئەوێش ڕێگری بوو لە ئەنجامدانی چالاكییەك (كە لەم ڕۆژەدا لە هەموو شارەكانی باكوری كوردستان و توركیا بەڕێوەچووە)، بە پێچەوانەی زۆر شوێنی تری دونیاوە، بە بڵاوەپیكردنی ‌هێزێكی زۆر  ڕیگریان لەگردبونەوەكە گرت، نەك هەر ڕێگری، بەڵكو دوور لە هەموو پرنسیپێكی دیموكراسی، چەندین ڕۆژنامەنوس هەرلەسەرەتاوە ناچار بەدوركەوتنەوە لە شەقامی سالم كران و دواتر زیاتر لە سی كەس دەستگیركران، كە لەنێویاندا  هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی بوون، لەگەڵ سێ ڕۆژنامەوان.
 
ئێمە لە كۆمیتەی ئازادی ئۆ..جالان لە باشوری كوردستان، سەرەڕای تێگەشتنمان لە بارودۆخی سیاسی و هەڕەشەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیا لەسەر ئیدارە و خەڵكی سلێمانی، بەڵام ئەوە دەخەینە ڕوو، ئەگەر توركیا  بیانووی فشارەكانی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆی بێت، ئەوا بەئیرادەیەكی شۆڕشگێڕییەوە ئەوە بەدەسەڵاتدارانی باشوری كوردستان دەڵێین كە هەر كەس و لایەنیك بڕواتە چوارچێوەی دژایەتی هەڵمەتی ئازادی بۆ بەڕێز ئۆج..الان ئەوا بەدڵنیاییەوە پێشێلی پرینسیپی ئەخلاقیی  نەتەوەیی دەكات، ئەویش  بەشداری و چوونە ناو درێژەی ئەو پیلانگێڕێیە كە دژ بە بزوتنەوی ئازادیی خوازی باكور و سەركردەكەی دەكرێت، جا هەر لایەنێك لەو پرسەدا هاوكاری دەوڵەتی داگیركەری توركیا بێت، دوێنێ بێت یان ئەمڕۆ یان لە ئایندەدا، میژووی نیشتیمانی و نەتەوەی خۆی  دەخاتە ژێر پرسیارەوە،
لە كۆتایدا ئەوە دووپات دەكەینە ئازادی بۆ ئۆج..الان  چارەسەری پرسی كورد لەهەر چوارپارچەی كوردستان  نزیكتر دەكاتەوە،
       
ئازادی بۆ ئۆ..جالان

١٦شوباتی ٢٠٢٤

كۆمیتەی ئازادی ئۆجالان /باشور


PM:01:00:16/02/2024