گۆرانیبێژی دیاری کورد شاناز زاهیر سەرلەنوێ بەشێوەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت دەرکەوتەوە و ڕۆژی ڤالانتاینی لە هەوادارەکانی پیرۆز کرد کە سەرقاڵی دروستكردنی بەرهەمێکی هونەری نوێیە.
شاناز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ڕۆژی ڤالانتایندا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت شاناز لە ناو ستۆدیۆ سەرقاڵی دروستكردنی بەرهەمێکی نوێی هونەرییە و نوسیویەتی" خەریكی دروستكردنی بەرهەمی هونەری جوانم بۆ ئێوە، كەواتە ئێوە ڤاڵانتاینی منن، زۆرم خۆشدەوێن".
شاناز زاھیر گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لەسەر دەستی ھونەرمەند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونەر و بە یەکێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادەنرێت، لە مناڵیەوە خولیای ھونەری بووە، دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی بە یەکەمین کاری کرد، لە ئێستاشدا وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کورد ماکس کار دەکات.