ئاسایشی هەولێر ئاشکرای دەکات چوار
کەسی دەستگیرکردووە کە دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر کچێکی تەمەن ١٦ ساڵە.
ئەمرۆ شەممە ١٧ ی شوبات ئاسایشی
هەولێر راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە" ئەو چوار تۆمەتبارەی هێزەکانیان
دەستگیریان کردوون، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵیان چەند رۆژێک لە شوقەیەک دەستبەسەر کردووە
و دەستدرێژیان کردووەتە سەری".
ئاسایشی هەولێر ئەو چوار کەسە
تۆمەتبارەیان لە شوقەکانی ئیسکان دەستگیرکردووە.
ساڵی ٢٠٢٣ ش گرووپێکی تری لەم
شێوەیە لە هەمان شوقە دەستگیرکران کە دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر کچێک و لە
شوقەکەوە فڕێیان دابووە خوارەوەو بە سەختی بریندار بوو.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلیگرامی سپی جۆین بکە..