لە رەگەیەندراوێکدا هەر چوار فراکسیۆنی پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، فراکسیۆنی سەوز بە موزایدەچێتی تۆمەتبار دەکەن
لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپپیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە دەڵێت" ئەمجۆرە رەفتار و موزایەدانە بەسەر تراژیدیای گەلەکەمانەوە خزمەت بە خۆرئاوای کوردستان ناکات"
ئەمە دەقی راگەیاندنەکەیە
ڕاگەیەنراوێک لە چوار فراکسیۆنی پەرلەمانەوە.!
بۆ فراکسیۆنی سەوز
هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لەبار مەبەن.!!
دوای گەمارۆدانی کۆبانی و چڕبوونەوەی شاڵاوی هێزە بەربەریەکانی داعش بۆسەر خۆرئاوا، سەرەڕای هاوپشتی و هاوسۆزی تەواوی پەڕلەمان و ئەندام پەڕلەمانەکان، بەداخەوە چەند ئەندام پەڕلەمانێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان لێدوانی وا دەدەن وەكئەوەی ئەوان نەبێت هەمووان بێدەنگن و ئەو ٦٤ ئەندام پەرلەمانەش هەمووی یەکێتی بن (کە فراکسیۆنەکەیان تەنها ١٨ ئەندامن)! بە دڵنیاییەوە ئەمجۆرە رەفتار و موزایەدانە بەسەر تراژیدیای گەلەکەمانەوە خزمەت بە خۆرئاوای کوردستان ناکات و هەوڵەکانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لەباردەبات و ئەمەش لەئەستۆی ئەو پەڕلەمانتارانەی فراکسیۆنی یەکێتیە. با تراژیدیای گەلەکەمان لە خۆرئاوا و کۆبانی کۆمان بکاتەوە نەك پارچەپارچە!
کۆمەڵێك پەڕلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی؛
کۆمەڵی ئیسلامی
یەکگرتوی ئیسلامی
گۆڕان
پارتی