بانکی ناوەندی بۆ پێدانی پارەدانی ئەلکترۆنی رێوشوێنەکانی توند دەکات

بانکی ناوەندی عێراق رێوشوێنەکانی پێدانی دۆلار بە رێگای ئەلکترۆنی توند دەکات و، بەسەر کۆمپانیاکاندا دوو مەرج دەسەپێنێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی نوێی بانکی ناوەندی عێراق، بۆ پێدانی مۆڵەت بە كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە هەفتەی ئاییندەوە تەواوی مامەڵە داراییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی کە لەلایەن کۆمپانیاکان و هاووڵاتییانەوە ئەنجامدەدرێت، ڕادەگیرێت؛ هەر کۆمپانیایەکی پارەدانی ئەلیکترۆنی یاخود نووسینگەیەک سەردانی بانکی ناوەندی بکات دەبێت تۆماری تەواوی حەواڵەی ساڵەکانی ٢٠٢٠ تاوەکو کۆتایی ٢٠٢٣ـی لەلا بێت". 

بانکی ناوەندیی عێراق خەتیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە، بەپێی بڕیارەکە هیچ کۆمپانیایەك ناتوانێت خزمەتگوزاریی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدات، ئەگەر لە بانکی ناوەندی خۆی تۆمار نەکردبێت و ڕاپۆرتی سێ ساڵی ڕابردووشی پێشکەش نەکردبێت.



AM:08:32:19/02/2024