خوێندنى باڵا پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى ڕاگەیاند

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" پۆستى دوو سەرۆکى زانکۆى حکومى ڕادەگەیەنین و هەرکەس مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت سی ڤی خۆی پێشکەش بکات". 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی هەرێم، لە ڕاگەیەندراواێکدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، هەردوو پۆستى (سەرۆکى زانکۆى گەرمیان) و (سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (سی ڤی) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، دوایین کات بۆ پێشکەشکردنی سی ڤی و پوختەی راژەی کۆتایی دەوام، رۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی شوباتی ئەمساڵ دەبێت.


PM:11:19:19/02/2024