وێنە.. لە ئاکرێ چوار هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە دەبنە قوربانی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکامی بۆردوومانکردنی سنووری قەزای ئاکرێ لەلایەن فڕوکە جەنگییەکانی تورکیاوە چوارهاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.

پەیامنێری سپی رایگەیاند" ئێوارەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئاکامی بۆردوومانکردنی سنووری قەزای ئاکرێ لەلایەن فڕوکە جەنگییەکانی تورکیاوە دوو هاوڵاتی مەدەنی بە ناوەکانی بەشیر کافی و عارف تەها لە گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتە سەر بە قەزای ئاکرێ گیانیان لەدەستداو و دوو کەسیش بریندارن ".

ئاماژەی بەوەشداوە لە ئێستادا تەرمی ئەو دوو هاوڵاتییە بۆ نەخۆشخانەی گوڵان لە قەزای ئاکرێ گوازراونەتەوە.

وێنەی ئەو دوو هاوڵاتییەی گیانیان لەدەستداوە: 

PM:11:00:20/02/2024