لە ساڵی ١٩٩٩ به ئامانجی ڕێزگرتن و به‌هابه‌خشین به زمانه‌کانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌کانی جیهان، ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (یونسکۆ) ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ده‌ستنیشانکرد و لە ساڵی (٢٠٠٠)شدا بۆ یەکەمجار یادی ئەم رۆژە مێژووی و جیھانییە کرایەوە.
مێژووی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢١ی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٢، کاتێک پۆلیسی پاکستان به فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌ی له ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی بە ڕەگەز بەنگلادیشی کرد کە مانگرتنیان بۆ بەکارهێنانی زمانی بەنگالی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پاکستان‌دا ڕاگەیاندبوو، له ئه‌نجامدا چه‌ندین خوێندکار گیانیان له‌ده‌ستدا، له ساڵی (١٩٥٦)دا پاكستان له وڵاته‌كه‌ی به ناچاری و له ژێر فشاری شه‌قامدا، دانی به زمانی به‌نگالیدا نا.
دوای ئەو ڕووداوە و لە ساڵی ١٩٩٩ ڕێکخراوی کلتووری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی ٢١ی شوباتی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ده‌ستنیشانکرد.
نەتەوەی کورد سەرباری ئەوەی چەندین شێوەزاری گرنگ و دەوڵەمەندی هەیە، بەڵام دیارترین شێوەزارەکانی بریتین لە (کرمانجی و سۆرانی و کەلهوڕی و زازاکی و هەورامی)، بەڵام بەهۆی یەکنەگرتووی ناوخۆی کورد کێشەیەکی سەرەکی بۆ شێوەزاری فەرمی دروستبووە، تەنانەت هەندێک شێوەزار بە تەواوەتی پەراوێزخراون و خەریکە بە تەواوەتی لەناودەچن وەک (لوڕی و لەکی و کەلهوڕی).
ئەگەرچی كورد خاوەنی زمانێكی ستانداردی یەكگرتوو نیە، بەڵام سەرەڕای قەدەغەكردن و نكوڵیكردن لە بەكارهێنانی زمانی كوردی لە هەندێك بەشی كوردستان، زمانی كوردی كاڵ نەبۆتەوە تا ئەم سەردەمەش پەرەی بەخۆی داوە.
لە باشوری كوردستان دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسی عێراق زمانی كوردی وەك زمانی دووەم لە عێراق دانی پێدانراوە، بەڵام تا ئێستا لە تورکیا و ئێران و سوریا زمانی كوردی دان پیدانەنراوە.