دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارێکی ڕووداوی کوشتن دەستگیر دەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور تۆمەتبارێکی رووداوی کوشتن دەستگیر دەکات و توانیویانە دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو".

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە رگەیەندراوێکدا رایگەیاند" بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای لێکۆڵینەوەی وورد و کۆکردنەوەی بەڵگەکان، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان بکەری سەرەکی ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی (گوڵان)لە پارێزگای هەڵەبجە بەناوی ( ی، ع، م )دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو".

هەروەها راشیگەیاندووە" ڕووداوەکە لەشەوی ٢٠٢٤/١/٢٨ دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی تەمەن (٨٥)ساڵ بەناوی ( ع ، أ ) دەستڕێژی گولەی لێکرا، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، هێزەکانی ئاسایش لە ماوەی کەمتر لە (٤٨)کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکەیان دەستگیرکرد و دانی نا بەتاوانەکەیدا، بەهەڵە تەقەی لەم هاوڵاتییە کردووە و کێشەی لەگەڵ کەسێکی تردا هەبووە".

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئێستادا بەماددەی (٤٠٦)لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.


PM:08:57:21/02/2024