ئەسیست و ئاستی بەرز... میسی لە وەرزی نوێ بربردنەوە دەستیپێکرد

 لیۆنێل مێسی لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی ئەمریکیدا، لە یارییەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر ڕیال سالت  بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر براوە بوون و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

 مێسی کە لەگەڵ  لویس سوارێز و بوسکێتس و ئەلبا دەستیپێکرد، گۆڵی نەکرد، بەڵام گۆڵێکی دروستکرد.

 گۆڵەکانی ئینتەر میامی لەلایەن ڕۆبەرت تایلۆر و دیێگۆ گۆمیس تۆمارکران، لە یارییەکدا ئینتەر میامی ژمارەیەکی زۆر هەلی بەفیڕۆدا.

 لە یارییەکەدا خێزانی میسی ئامادەبوون، جگە لە ئەستێرەی یانەکەی ویل سمیس، هەروەها دەیڤد بێکهام، خاوەنی یانەکەش بەهەمان شێوە.

 ئینتەر میامی لە ماوەی ئامادەکارییەکاندا بە تایبەتی جیاواز دەرنەکەوت، بەڵام سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە یەکەم یاریدا لە ڕکابەرییەکانی کۆنفرانسی ڕۆژهەڵات.



AM:09:29:22/02/2024