ئەمەریكا جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكاتەوە
یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وەڵامی كورد دەداتەوە‌و دەڵێت واشنتۆن پشتیوانی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دەكات.
ئان پاترسن، یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمەریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه كه ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریكا به‌رده‌وامه له ره‌وانه‌كردنی هاوكارییه‌كیی بێ‌شومار بۆ عێراق و كار له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی یاسا و چه‌ندین دۆسیه‌ی تر ده‌كات، داعش‌یش به گشتی باڵی به‌سه‌ر دۆخی عێراقدا كێشاوه، بۆیه پێویسته كاری باشتر بكرێت بۆ دۆسیه‌ی داعش.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌كه‌ش سه‌باره‌ت به خه‌ونی حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، پاترسن وتی: " به‌و حزبانه ده‌ڵێین به‌ته‌مای جیابوونه‌وه‌ن ئێمه ته‌واو پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ین."
به‌پێی شه‌رقلئه‌وسه‌ت، ئه‌م وه‌ڵامه‌ی پاترسۆن وه‌ڵامێكه بۆ لێدوانێكی مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنێ هه‌ینی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌نجامدانی راپرسی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم و مافی كورد له پارێزگای كه‌ركوك، گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نییه
PM:03:57:11/10/2014