بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ زەکیا مەلا مستەفا خوشکى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانی، بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ هه‌ینی زەکیا مەلا مستەفا خوشکى مەسعود بارزانى سەرۆکی پارتی لە سه‌ڵاحه‌دین کۆچی دوایی کرد.
لای خۆشیەوە هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له پرسەنامەیەکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویه‌تی" بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسە و پەژارە و ماتەمینیی خۆمان بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەکیا مەلا مستەفا، خوشکى مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دەردەبڕین".