داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

داهاتی هەفتەیەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە ١ ملیار و ٣٤١ ملیۆن هەزار دینار بووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشووتر زیاتر لە ١٢ ملیار دینار بووە. 

ئەمڕۆ هەینی ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویكردەوە" داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە ١ ملیار و ٣٤١ ملیۆن و ٩٠٣ هەزار و ٦١٠ دینار كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ١ ملیار و ١٣٦ ملیۆن و ٥٥٦ هەزار و ٢٠٠ دیناری واتە ٨٥% نەختینەیە، هەروەها ٢٠١ ملیۆن و ٥٦٣ هەزار و ٨٥٠ دینار بەشێوەی چەكە کە دەكاتە ١٥% و ٣ ملیۆن و ٧٨٣ هەزار و ٥٦٠ دیناری بەشێوەی مقاسەیە. 

داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی ١٢ ملیار و ٢٤١ ملیۆن و ٨٢ هەزار و ٧٠٠ دینار بووە. 


PM:01:16:23/02/2024