هەفتەی داهاتوو ٦١٨ ملیارەکە دەگاتە هەرێم

ھەفتەی داھاتوو ٦١٨ ملیاری مووچەخۆران دەگاتە ھەرێم و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند" هەفتەی داهاتوو عێراق ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت بۆ ئەوەی موچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی پێ دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە لەمەولا ناردنی پارەکەی بەغدا بۆ هەرێم دواناکەوێت تا ئەو کاتەی یاسای بوودجە لە پەرلەمان هەموار دەکرێتەوە.

هاوکات پێشتر رێباز حەملان یاریدەدری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو" لەگەڵ گەیشتنی پارەکە مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت".

وتیشی" ئەمساڵ گرفتی دواکەوتنی مووچە نامێنێت و هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێ بەجێ کردووەو لەسەر بەغدایە بێ دواکەوتن پارەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بکات".



PM:09:41:23/02/2024