داهاتی عێراق کەمیکردووە


دامەزراوەیەکی عێراقی رایدەگەیەنێت " داھاتی راستەقینەی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٣دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢، بەڕێژەی لە ١٦٪ کەمیکردووە.

مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی داھاتوو بۆ لێکۆڵینەوەی ئابوری بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە" بەراورد بە ساڵی٢٠٢٢، داھاتی راستەقینەی عێراق لە ساڵی 
٢٠٢٣ بەگشتی ١٦٪  لە داھاتی نەوت ١٩٪ و داھاتی نانەوتیش بەڕێژەی ٣٩٪ کەمیکردووە".

سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی داھاتوو ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە ساڵی رابردودا ٢٠٢٣ داھاتی نەوت ١١٧ ترلیۆن دینار بووە، داھاتی نانەوتیش زیاتر لە ٨ ترلیۆن دیناری عێراقی بووە، بەڵام ساڵی ٢٠٢٢دا داھاتی نەوت ١٥٣ ترلیۆن دینار و داھاتی نانەوتیش ١١ ترلیۆن دینار بووە. 

مەنار عوبەیدی، خەرجی حکومەت لە ٢٠٢٣دا ١٤٢ ترلیۆن دینار بووە کە ٢٤ ترلیۆنی بۆ وەبەرھێنان بووە، بەڵام ساڵی ٢٠٢٢ خەرجی حکومەت تەنیا ١١٦ ترلیۆن دینار بووە.



PM:09:26:24/02/2024