بە دۆلار نرخی پلیتی تیپەکەی میسی چەندە؟

کەناڵی سی ئێن ئێن تێچووی پێویست بۆ سەیرکردنی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی لە یاریگا لەگەڵ ئینتەر میامی، لە خولی ئەمریکی ئاشکرا کرد.

مێسی وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری کرد لە بردنەوەی ئینتەر میامی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ڕیاڵ سالت  لە قۆناغی یەکەمی خولی ئەمریکیدا.

مێسی گۆڵێکی تۆمارکرد و لویس سوارێزی هاوڕێ نوێیەکەی گۆڵێکی تۆمارکرد و ئینتەر میامی بە دوو گۆڵی بێوەڵام براوە بوو.

بەگوێرەی تۆڕەکە، تێکڕای نرخی کڕینی بلیتی یارییەکەی ئینتەر میامی و ڕیاڵ سالت  نزیکەی ١٨٥ دۆلار بووە بۆ هەر کورسییەک، کە بە ڕێژەی ٥٨٥% گرانترە لە یەکەم یاری ئینتەر میامی لە ساڵی ڕابردوودا  (بەرامبەر مۆنتریال بەبێ مێسی)، کاتێک نرخی بلیتەکان نزیکەی ٢٧دۆلار بووە.

سەرچاوەکە ڕوونیکردەوە کە نرخەکان لە بازاڕدا بۆ ماوەی وەرزی ئینتەر میامی زۆرن؛  نرخی بلیتەکان نزیکەی ٧٠% زیاترە لە ساڵی ڕابردوو.

سی ئێن ئێن ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تێکڕا نرخی کورسییەکان ١٦٧ دۆلار دەبێت، لەکاتێکدا وەرزی ڕابردوو ٩٩ دۆلار بووە.

لە زاری برێت گۆڵدبێرگ، هاوبەشی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سایتی تیکپیک بۆ فرۆشتنی بلیتەکان ڕایگەیاندووە، "پێشبینی دەکرێت وەسوەسەی مێسی بمێنێتەوە، بەڵام دەبێت نرخەکان بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان لەگەڵ هەنگاونان بەرەو پێشەوە لە کاتی دیاریکراودا".

بوونی مێسی لە خولی تۆپی پێی خولی گەورە نرخی تیپەکانی تری خولەکە بەرزبووەتەوە، تێکڕای نرخی یارییەک لەم وەرزەدا گەیشتە 164 دۆلار، کە بەڕێژەی 124% گرانترە لە تێچووی کورسییەک کە 73 دۆلار بوو لە ساڵی 2023.

بە پێی ڕاپۆرتی "StubHub"؛  یەکێکی تر لە سایتەکانی بلیتی لاوەکی، فرۆشی یاری خولی MLS حەوت هێندە زیادی کردووە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم کاتەدا.

ئەمساڵ فرۆشی هەر 29 تیپەکەی MLS زیادی کردووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مێسی هاندەری زیاتر دەهێنێتە خولەکە.

بە تایبەتی، ئاڵوگۆڕی ئینتەر میامی بە بەراورد بە سەرەتای وەرزی ڕابردوو 150 هێندە زیادی کردووە، هەروەها زۆرترین داواکاریی لەسەرە لە MLS.

ئادەم بۆدێل، وتەبێژی کۆمپانیای ستۆب هاب دەڵێت: زیادبوونی فرۆشی ئینتەر میامی و خولەکە بە گشتی، بەڵگەیە لەسەر میراتی مێسی وەک ئەستێرەیەکی تۆپی پێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەری مێسی لە سنووری یاریگای خۆیەوە درێژدەبێتەوە، ئەمەش خواستی کڕیاران لە سەرانسەری جیهان زیاد دەکات، بەتایبەتی وڵاتەکەی ئەرجەنتین.

فرۆشتنی بلیتەکان لە تۆڕی ستوب هاب ئەمساڵ لە کڕیارانی ٤٤ وڵاتەوە دێت، بە بەراورد بە سەرەتای وەرزی ڕابردوو،  بەراورد بە ٩ وڵات زیادی کردووە و خەڵکی ئەرجەنتینی بوونەتە دووەم زۆرترین ژمارەی کڕیاران لە دوای ئەمریکای باکوور.



PM:07:55:25/02/2024