لە قامیشلۆ هێرشکرایە سەر بارەگایەکی مەسەدە

مەسەدە ڕایدەگەیەنێت" لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە ڕێگەى بۆمبى دەستیەوە هێرشکرایە سەر ئەنجومەنەمەکان". 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە)، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" شەوی رابردوو لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە هێرشکرایە سەر بارەگاى ئەنجومەنەمەکان". 

مەسەدە ڕاشیگەیاندووە" هێرشەکە لە ڕێگەی بۆمبی دەستییەوە بووە و زیانى ماددى بە دواى خۆیدا هێناوە". 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" لایەنەکانی پشت ئەم هێرشە ئامانجیان تێکدانی هەڵوێستە نیشتمانییەکانمانە لە بەرەوپێشبردنی دیالۆگ لەسەر ئاستی ناوخۆ، بە مەبەستی گەیشتن بە قۆناغێکی گواستنەوەی دیموکراسی لە ناوچەکەدا". 


AM:10:29:27/02/2024