ناوی میسی هۆکار نەبووە بۆ تووڕەکردنی رۆناڵدۆ

ڕۆژنامەنووسێکی سعودییە ​​کە نزیکە لە یانەی نەسر، عەبدولعەزیز ئەلمریسل، سەرسام بوو بە ئاشکراکردنی وردەکاری نوێ سەبارەت بە قەیرانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی.

 لێژنەی دیسپلینی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە  پەیامێکئ بۆ ڕۆناڵدۆ ناردووە سەبارەت بەو ئاهەنگەی کە لە کاتی یارییەکەی نەسر و شەباب لە خولی سعودیە مشتومڕی لێکەوتەوەو رۆناڵدۆ جوڵەی ناوەرزشی کرد.

 یانەی شەباب سکاڵای لەسەر ئەو یاریزانە تۆمارکرد بەهۆی ئاهەنگێکەوە کە هەندێک بە هێرشبەرانەیان زانی.

 باس لەوەش کراوە، هۆکاری هەست و سۆزی ڕۆناڵدۆ و ئاماژەکانی بەرامبەر هاندەران ئەوە بووە کە هەندێک دروشمی "میسی، مێسی"یان بەرامبەری وتووە.


 عەبدولعەزیز لە تویتێکدا نووسیویەتی: هەرکەسێک پێیوابێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناڕەحەت بووە بە باسکردنی ناوی مێسی، هەڵەیە، چونکە ئەمە شتێکە کە بەدرێژایی ژیانی وەرزشی پێی ڕاهاتووە.

 بەڵام بە هەڵسوکەوتی خراپی هەندێک کەس بەرامبەر بە خێزانەکەی ناڕەحەت بوو”.

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تۆ مافی ئەوەت هەیە هەوڵی تووڕەکردنی یاریزانێکی بەهێز بدەیت، کە کرۆناڵدۆیە، بەڵام مافی ئەوەت نییە هیچ شتێک بۆ خێزانەکەی باس بکەیت، تەنانەت ئەگەر تەنها ناوەکەشی بێت.

 عەبدولعەزیز لە تویتێکی تردا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ئەگەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەڵەیەک بکات دەبێت سزا بدرێت، بەڵام ئایا هەڵەکەی لەلایەن پەخشی فەرمییەوە سەلمێنراوە؟”


 لە کۆتاییدا وتی: ئەگەر وابێت، ئەوا خۆی بە شەخسی یەکەم کەسە داوای سزادانی دەکات، بەڵام ئەگەر هەڵەکەی لەلایەن پەخشی فەرمی یان بە ڕاپۆرتێکی چاودێری یارییەکەوە نەسەلمێنرێت، و بەهۆی بوونی ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراو لە مۆبایلدا، وەک دەوترێت، ئەوا دەبێت ئەم بنەمایە بۆ هەموو کەسێک جێبەجێ بکرێت”.

 ئەوانەی سەر بە یانەی نەسری سعودیە، حساب بۆ ئەوە دەکەن کە ڕۆناڵدۆ سزا نەدرێت بەهۆی ئەوەی کلیپی ئاهەنگەکەی لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆییەکانی پەخشی فەرمیەوە پەخش نەکردووە.

 ڕۆژنامەی ئەلریازەی سعودی لە ڕاپۆرتێکی پێشوودا ڕایگەیاندبوو، لیژنەی دیسپلین هەنگاو دەنێت بۆ ڕاگرتنی ڕۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو یاری و سەپاندنی غەرامە.



AM:10:44:28/02/2024