فشار لەسەر میسی هەیە تا نەتوانێت بەشداری ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزیدا هاتووە کە ئاستەنگ و تەحەددای بەردەم ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی هەیە سەبارەت بە بەشداریکردنی لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

  هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکای خوار ٢٣ ساڵان لە بەرازیل سەرکەوتنی بەدەستهێنا، سەرکەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیاد بەدەستهێنا.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی "میرۆر"ی ئینگلیزی، مێسی ڕووبەڕووی فشاری یەکێک لە کۆمپانیاکانی سپۆنسەری خولی ئەمریکی و بەرپرسانی پاڵەوانێتییەکە دەبێتەوە، بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەکەی ئێستای بمێنێتەوە و نەچێتە ناو هەڵبژاردەی نیشتمانییەوە.

 جگە لەوەش پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا کە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، هاوکاتە لەگەڵ یارییەکانی  جامی رابیتە کە تیپەکەی ئینتەر میامی بەشداری تێدا دەکات، ئەمەش دۆخەکە بۆ مێسی ئاڵۆزتر دەکات. 

 ئەگەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بگاتە یاری کۆتایی، دواتر مێسی دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە جامی رابیتە لەگەڵ تیپەکەی ئینتەر میامی، ئەمەش ڕەنگە لە ڕووی جەستەییەوە ئامادە نەبێت بۆ یاریکردن.


PM:08:13:28/02/2024