بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بە چوار هێرش ٤ ئۆتۆمبێلیان لە ناوچەی دێریک کردە ئامانج، ویەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی کراوەتە ئامانج، لە هێزەکانی سۆتۆرۆیە، سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی جەزیرە.
بەپێی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا ٣ ئەندامی سۆتۆرۆ کوژران و ٥ کەسیش بریندار بوون کە ٣ کەسیان هاووڵاتی سڤیل بوون.
هێزی سۆتۆرۆ هێزێکی ئاسایشی ناوخۆی ئەنجوومەنی سەربازی سوریایە و لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئاسایشییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادایە.
بەپێی زانیارییەکان بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دێریک و یەکێک لە ئۆتۆمبێلانەشی بریندارەکانی دەگواستەوە بۆ نەخۆشخانە، جارێکی دیکە کراوەتە ئامانج، سەدان کەسیش بۆ خوێن بەخشین سەردانی نەخۆشخانەی شارەکە دەکەن.