هونەرمەندی گۆرانبێژی دیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی كه له سه‌رده‌می شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی)دا گۆرانییه‌كی بۆ شۆڕش هه‌ڵگوت و له ته‌واوی دنیادا ده‌نگی دایه‌وه، سزای نزیكه‌ی چوار ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
لەوبارەیەوە شهورین حاجیپور گۆرانیبێژ، هەواڵی سزاکەی خۆی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت" سزای زیندانیکردنم به فیدای تاڵهمووهكی ئه‌و خه‌ڵكه بێت كه گوێیان له گۆرانییه‌كه‌م گرتووە".
دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی بانگه‌شه‌كردن دژی كۆماری ئیسلامی و هاندانی خه‌ڵك بۆ پشێوی و ئاژاوه‌نانه‌وه سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ئەو گۆرانیبێژەدا سەپاندووە، هەروەها بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كراوه.
بەرهەمی (به‌رایێ) یەکێک له سه‌رنجڕاكێشترین گۆرانیەکانی شەورین حاجیبور بوو كه له سه‌رده‌می شۆرشی (ژینا ئەمینی) پێشکەشیکرد و له زۆربه‌ی خۆپیشاندانەکانی ئەو ساڵەدا لێ ده‌درا.