بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەی کاش، بەرز کردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٧ ملیۆن و ٨٧٨ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٨ ملیۆن و ٢٢٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنج شەممە ٢٩ی شوبات بانکی ناوەندی بڕی ٢١٢ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٧٥ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٣٧ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بوو.
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٠ هەزار و ٧٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.