رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌یامێکدا بۆ شه‌ره‌ڤانانی یه‌په‌گه له کوبانی، وتی: كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان، له كانتۆنی كۆبانی دیفاع له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی میلـله‌تی كورد ئه‌كه‌ن.
له په‌یامێکدا که ئه‌مشه‌و که‌ناڵی بڵاویکرده‌وه، نه‌وشتروان مسته‌فا وتی" خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وان، هه‌مو هاوڕێكانیان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له كۆبانی پارێزگاری له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن ئه‌ڵقه‌یه‌كه له تێكۆشانێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رفراوان كه له خانه‌قین و له مه‌خمور و له كه‌ركوك و له زومار و له شنگال و ئه‌وانه‌وه درێژ ئه‌بێته‌وه تاوه‌كو جزیره و كۆبانی و عه‌فرین".
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا:
هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویست ..
نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه یاخود زیاتره كه كچ و كوڕه قاره‌مانه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان، له كانتۆنی كۆبانی دیفاع له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی میلـله‌تی كورد ئه‌كه‌ن.
خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وان، هه‌مو هاوڕێكانیان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا له كۆبانی پارێزگاری له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن ئه‌ڵقه‌یه‌كه له تێكۆشانێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌رفراوان كه له خانه‌قین و له مه‌خمور و له كه‌ركوك و له زومار و له شنگال و ئه‌وانه‌وه درێژ ئه‌بێته‌وه تاوه‌كو جزیره و كۆبانی و عه‌فرین.
ئێمه شانازی ئه‌كه‌ین به‌وه‌ی كه میلـله‌تی ئێمه پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی هه‌یه كه ئێستا به‌درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر پارێزگاری له سنوری هه‌رێمی كوردستان ئه‌كه‌ن، ئێمه سه‌ربه‌رزین و شانازی ئه‌كه‌ین به‌وه‌ی كه میلـله‌ته‌كه‌مان كچ و كوڕی قاره‌مانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی كۆبانی هه‌یه كه دیفاع له شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تی میلـله‌ته‌كه‌مان ئه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستی ئێمه‌بێت له باشوری كوردستان دڵنیابن له‌بواری دیبلۆماسی له بواری سیاسی له بواری جه‌نگی له بواره‌كانی تردا، له‌هه‌ر بوارێكدا بۆمان بڕه‌خسێت و بۆمان بلوێت دڵنیابن كه خه‌ڵك و دانیشتوانی باشوری كوردستان پشتیوانی ئه‌كه‌ن له رۆژئاوای كوردستان، پشتیوانی ئه‌كه‌ن له خه‌بات و تێكۆشانی باكوری كوردستان له تێكۆشانی پارچه‌كانی تری كوردستان، ئێستا هه‌مو میلـله‌تی كورد چاوی له ده‌ست و مه‌چه‌كی پێشمه‌رگه و شه‌ڕوانه‌كانی كۆبانییه.
دڵنیام له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ میله‌ته‌كه‌ی ئێمه‌یه، تێشكان بۆ دوژمنه‌كانیه‌تی.
خوای گه‌وره پشتیوانتان بێت.