جۆرجینا بە بانگهێشتکردنی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری مشتومڕ دروست دەکات

خۆشەویستەکەی ڕۆناڵدۆ بەهۆی کارتی بانگهێشتنامەیەکەوە کە بەروار و ناونیشانی لەسەرە، مشتومڕدروست دەکات.

 جۆرجینا ڕۆدریگێزی خانمە مۆدێلی ئیسپانی، کچە هاوڕێی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ،لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی کارتی بانگهێشتنامە مشتومڕی دروستکردووە.

 ڕۆدریگێز لە ڕێگەی ستۆری  "ئینستاگرام” لە هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە پێدەچێت بانگهێشتنامەیەک بێت بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری، بەپێی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا.

 ئەو خانمە مۆدێلە ئیسپانییە وێنەی دڵێکی لەسەر کارتێکی بانگهێشتنامە داناوە، کە ناوی تەواوی لە ژێرەوەی نوسراوە و بەروارەکەی نوسراوە ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤، کاتژمێر حەوت ئێوارە، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە.

 هەینی ڕابردوو جۆرجینا ڕۆدریگێز بەشداری هەفتەی مۆدەی کرد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، بە دەرکەوتنێکی سەرسوڕهێنەر بە جلی سووری درێژەوە کە ئیلهامەکەی لە درێسی ژمارە 7ی ڕۆناڵدۆ وەرگرتبوو بۆ تیپی پێشووی مانچستەر یونایتد و ناو و واژۆی ڕۆناڵدۆی لەسەر بوو.

 


PM:03:50:04/03/2024