ئاسایش: ته‌قه‌كه‌رێکی بنه‌سڵاوه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تەقەکەرێکی بنەسڵاوەی راگەیاند و دەشڵێت" فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ تۆمەتباری دیکە دەرچووە". 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بەناوی (د ، ع ، ع) کە لە قەزای بنەسڵاوەی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردووە، کە لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی و بەچەکی جۆری (کڵاشینکۆف) تەقەیەکی زۆریان لەو ماڵە کردووە و هەڵاتون، بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە". 

دەشڵێت" سێ تۆمەتبارەکەی دیکە بەناوەکانی (و ، ن ، ر)، (م ، ع ، ع) و (أ ، ر) هەڵاتوون و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و دووپاتی دەکاتەوەش: "هەرکەسێک کارێکی نایاسای ئەنجامبدات لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیردەکرێت لە هەر ئاست و پۆستێکدا بێت".


PM:11:05:04/03/2024