تورکیا ره‌زامه‌ندی پێشان دا که‌خاکه‌که‌ی به‌کاربهێنرێت بۆ هێرش کردنه سه‌ر داعش له‌سوریاو عێراق.
ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که تورکیا ره‌زامه‌ندی پێشان داوه خه‌که‌که‌ی و دامه‌زاره‌کانی به‌کاربهێنرێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر داعش و هاوکات بۆراهێنانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌تورکیا.
ئاژانسه‌کان بڵاویان کرده‌وه، تورکیا که‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بوو ئه‌م داوایه‌ی ره‌تده‌کرده‌وه که‌مێک پێش ئێستا ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که ره‌زامه‌ندی پێشان داوه‌و هاوکات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌به‌یانێکدا سوپاسی تورکیای کرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونی تشاک هیگل وه‌زری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت یه‌ڵماز وه‌زیری به‌رگری تورکیا باس له مه‌ترسیه‌کانی داعش له‌سه‌ر ناوچه‌که کراوه‌و سوپاسیشی کردووه له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌یان.
به‌کارهێنانی بنکه‌و فرۆکه‌خانه‌کانی تورکیا له‌لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گورزه ئاسمانییه‌کان کاریگه‌تر ده‌کات دژی داعش، چونکه تا ئێستا فرۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌که‌نداوه‌وه هه‌ڵده‌ستن بۆ بۆردومانکردنی بنکه‌کانی داعش له‌سوریاو عێراق.