سبەینێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

سبەینێ مووچەی مانگی شوباتی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند "سبەینێ پێنجشەممە ٧ی ئازار، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

سەرچاوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەی روونکردووەتەوە "ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت، مووچەی مانگی شوباتە".

ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا فەرمانبەرانی دیکەی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەی مانگی شوبات دەکەن، و دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، تایبەت بە شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ مانگەکانی داهاتوو دەبێت هەر مووچەخۆرێکی هەرێم هەژماری تایبەت بەخۆی لە بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق هەبێت بۆ ئەوەی مووچەکەی وەربگرێت.

لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم لە مانگەکانی ڕابردوودا هەوڵیداوە مووچەخۆرانی لە ڕێگەی بانکە ئەهلییەکانی هەرێمەوە ژمارەی بانکی دروستبکەن و بچنە ناو پرۆژەی "هەژماری من."


PM:03:20:06/03/2024