کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ملیۆنێك و ٥ هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە

بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی  پەرلەمانی کوردستان (٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزارو ٤٠٥) كەس كە مافی دەنگدانیان هەیە،ولە کوێ ئەم ژمارەیەش (٢ ملیۆن و ٧٨٤ هەزارو ٣٠٣)كەس واتە بەرێژەی (٧٣%)، كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و ملیۆنێك و ٥ هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند" بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان (٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزارو ٤٠٥) كەس كە مافی دەنگدانیان هەیە،ولە کوێ ئەم ژمارەیەش (٢ ملیۆن و ٧٨٤ هەزارو ٣٠٣)كەس واتە بەرێژەی (٧٣%)، كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەوانەی كارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە یان بەواتایەکیتر (بەشداریناكەن)، (ملیۆنێك و 5 هەزارو ١٠٢) كەسن بە رێژەی (٢٧%).

سەرۆکی سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت" لەماوەی ١٥ رۆژی رابردوو تا ئێستا (٤٣٤) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەركرتووەتەوە، واتا لە ٢ی شوباتی ٢٠٢٤دا (٢ ملیۆن و ٣٥٠) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتبووەوە، بەڵام لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٤دا (٢ ملیۆن و ٧٨٤) هەزار كەس كارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە". 

هەروەها جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە نێوان خولی پێنجەم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان (٧٠٤) هەزار كەس زیادی كردووەو مافی دەنگدانیان دەبێت، و ١٥٠ هەزار كەس لە دایكبوانی ٢٠٠٦ مافی دەنگدانیان هەیە.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەم (٢٠١٨) ٣ ملیۆن و ٨٥ هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەبوو.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کۆرسی کۆتاکان نەمان و کورسییەکانی بۆ ١٠٠ ژمارە کەم کرایەوە و بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.




PM:05:17:06/03/2024