زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار دەکات

نرخی زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە سەروو دوو هەزار و ١٦٠ دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و ١٦١ دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێر بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.

هۆکاری ئەم هەڵکشانەی نرخی زێڕ بۆ ئەو زانیارییانە دەگەڕێتەوە کە باس لەوە دەکەن بانکی فیدراڵی ئەمریکا پلانی هەیە نرخی سوود کەم بکاتەوە، ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دروست کردووە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٢٧) هەزار دینارە.
 
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٨٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٦١) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٣٩٦) هەزار دینارە.
 
جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە  ١٥١ هەزار و ٢٠٠ دیناری عێراقی دەشکێنرێتەوە.



PM:12:11:07/03/2024