بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە کە بڕێکی کەمی دۆلار بەشێوەی کاش، خستووەتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ئازاری ٢٠٢٤، بانکی ناوەندی بڕی ٢٠٥ ملیۆن و ٤٥٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە ١٩٥ ملیۆن و ٥٩٧ هەزار و ٧٥٠ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و ٩ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاشە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە لە خشتەی فرۆشی رۆژانەیدا بڵاویکردەوە کە تێکڕای فرۆشی دۆلار بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە ٢١٠ ملیۆن و ٩٣٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلار بووە و لەو بڕەش ٩ ملیۆن و ٨٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە، هەروەها فرۆشی حەواڵە ٢٠١ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار و ٧٠٣ دۆلار بووە .
نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بەیانیدا بە ١٥٠ هەزار و ١٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.