کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هاوپەیمان و حزب و کاندیدەکان ئاگادار دەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵاوی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هاوپەیمانی و حزبە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆی لە وادەی پێشکەشکردنی لیستەکانی پاڵێوراوان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاگادار کردەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی ئادار دەست بە وەرگرتنی ناوی کاندیدەکان دەکرێت و تا ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئادار بەردەوام دەبێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچێت و بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کورسی کۆتاکان نەمان و کورسییەکانی بۆ ١٠٠ ژمارە کەم کرایەوە و بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.



PM:03:38:11/03/2024