داهاتووی چوار یاریزانی ریاڵ مەدریە یەکلادەبێتەوە

رۆژنامەنووسی ئیسپانی خۆزێ فێلیکس دیاز داهاتووی هەر چوار یاریزان  ناچۆ و مۆدریچ و ڤاسکێز و مێندی ئاشکرا دەکات کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەیان کۆتایی پێدێت و یاریزانەکانیش ئەوەی دەیکەن هەوڵدەدەن داهاتوویان مسۆگەر بکەن.

 بە قسەی سەرچاوەکە، یانەکە هیچ هەنگاوێکی نەناوە سەبارەت بە مۆدریچ و ڤاسکێز، هەرچەندە ئاستیان زیاترە لە باش، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نییە.

  سەبارەت بە ناچۆ، ئەو پێشتر دەزانێت چەند هەفتەیەک پێش ئێستا چییان پێ وتووە و ئاماژە بەو ڕاستییە دەکات کە ئەگەر بیەوێت بەردەوام بێت هیچ کێشەیەک نابێت بۆ یانەکە.  
سەبارەت بە مێندیش لەگەڵ ئەگەری هاتنی دەیڤز، یانەی ڕیال مەدرید پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ  کرد بەڵام ئەو ئۆفەرە هەرگیز داواکارییەکانی تێر نەکردووە.

 ئێستا گەیشتووەتە بەشی کۆتایی گرێبەستەکەی، ئەنچیلۆتی بە یاریزانێکی سەرەکی لە سیستەمی بەرگریدا دەزانێت، بەڵام لە ئەگەری هاتنی دەیڤسدا ڕۆیشتنی بەدوور نازانرێت، لەگەڵ گرنگیدان بەو یاریزانە لە یانەکانی سعودیەوە کە ئامادەیە پارەی زیاتر و گرێبەستی درێژتر پێشکەش بکات، هەرچەندە ئەولەویەتەکەی ڕیال مەدریدە، بەڵام بڕیاری کۆتایی نادیارە.

لە هەر حاڵەتێکدا هەر چوار یاریزانەکە ئۆفەرێک بۆ وەرزێکی تری گرێبەستەکەیان لەگەڵ ڕیال مەدرید وەردەگرن، بەڵام بەبێ ئەوەی ئۆفەرەکانیان باشتر بکرێت.


PM:02:20:13/03/2024