هاوپەیمانییەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٤ ناوی هاوپەیمانییەکی دیکە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای عێراق تۆمارکرا کە عەبدوڵای حاجی مەحمود سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتییەکە دەکات.

ئەمڕۆ ناوی هاوپەیمانییەکی دیکە بە ناوی (سەردەم) ڕاگەیەندرا کە لە لایەنەکانی پارتی رەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نەتەوەی دیموکراتی کوردستان و پارتی پارێزگاران پێکدێت و عەبدوڵای حاجی مەحمود سەرۆکایەتی دەکات. 

هەروەها هەر ئەمڕۆ لیستی هاوپەیمانی (سەردەم) لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکرا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ هاوپەیمانێتییەکی دیکە لە نێوان حزبی شیوعی کوردستان و زەحمەتكێشان و پارتی سۆسیال دیموكرات و بزووتنەوەی گەلی دیموکرات پێكهێنرا و بڕیارە محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە بێت. 

بڕیارە ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت کە پرۆسەکە بە سیستمی چوار بازنەی بەڕێوەدەچێت و لایەنەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر (١٠٠) کورسی پەرلەمان دەکەن و کۆمسیۆنی عێراقیش سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە دەکات.


PM:02:36:14/03/2024