وەک بیرخستنەوەیەک چوار ئەستێرەی ریاڵ مەدرید هەڕەشەی یارینەکردنیان دژی مانچستەرسیتی هەیە لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی چـامپیۆنس لیگ ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە قۆناغەکانی پێشوو کارتیان وررگرتووە.
هەریەک لە بێلینگهام و ڤینیسیۆس و کاماڤینگا و چوامینی هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکرێت ئەگەر لە یاریی چووندا کارتی زەرد وەربگرن لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر سیتی بەشداری ناکەن.
بەروارەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ:
• یاری چوون ٩ و ١٠ی نیسان لە (بێرنابیۆ) دەبێت.
• یاری گەڕانەوە، ١٦ و ١٧ی نیسان لە (یاریگای ئیتیحاد) دەبێت